Sangar Hamad Azeez
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لەو پەلامارەی کە چەکدارانی پەکەکە لە ١٥ی تەمووز ئەنجامیان دا، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک جلوبەرگ لە قوتابخانەیەکی شاری سێرت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لێکۆلینەوە لە کەیسی هەڵکوتانە سەر ماڵی بەڕێوبەری پۆلیسی سێرت و چەند ئەفسەرێکی دیکە دەکرێت کە لە ١٥ تەمووزدا هەڵکوترایە سەر ماڵەکانیان و ئەشکەنجەی بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکانیان درا.
سەبارەت بە دۆسیەکەش تاوەکو ئێستا ١٩ گومانلێکراو دەسیگیر کراون کە ١٧یان دوای لێکۆلینەوە لەگەڵیان دەستبەسەر کراون.
هەر سەبارەت بەو دۆسیەش ئۆپەراسیۆنێک لە گەڕەگی ئوڵوس لە شاری سێرت ئەنجام درا .
لە ئۆپەراسیۆنەکەشدا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی گەڕەکەکە دەستگیرا بەسەر ٨ کەلەپچە و چوار پارچە جلوبەرگی سەربازی.
گوماندکرێت ئەو جلوبەرگانە لەلایەن کودەتاچییەکان بەکارهێنرابێت بۆ ئەوەی لە شەوی کودەتاکە بەناوی سوپاوە لە شارەکە ئاژاوە بنێنەوە.