Sinan Uslu,1 23
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2018
ئەنقەرە – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی سوپای تورکیادا دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی و کەلوپەل و پێداویستی سەربازی تیرۆریستیاندا گیرا کە مووشەکی بەرگری هەوایی SA-18یشیان لەنێودایە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی چەک و تەقەمەنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ٣٠-٣١ی کانوونی دووەمدا، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لەو ماوەیەدا دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی و کەلوپەل و پێداویستی سەربازی تیرۆریستیاندا گیراوە کە مووشەکی بەرگری هەوایی SA-18یشیان لەنێودایە.