Hemın Othman Mohammed
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
خه‌ڵكی ماردین به سێ زمانی كوردی، توركی و عه‌ره‌بی درووشمیان دژی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی به‌رز كرده‌وه و كاردانه‌وه‌یان نواند.
شاری ماردین، ئه‌و شاره كه خاوه‌نی كولتوور، زمان و بیروباوه‌ڕی جیایه، دانیشتووانه‌كه‌ی له چه‌ند شوێنێكی شاردا به زمانه‌كانی كوردی، توركی و عه‌ره‌بی درووشمیان دژی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی به‌رز كرده‌وه.
له درووشمهكاندا هاتووه "خوا زیان به گه‌له‌كه‌مان نه‌گه‌یه‌نێت كه دژی كوده‌تا به‌رگری ده‌كه‌ن"، "سوپاسی خه‌ڵكی ماردین ده‌كه‌ین كه قاره‌مانانه دژی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی كه دوژمنی دیموكراسییه به‌رگرییان كردووه".
سه‌رۆكی لقی ماردینی ئاك پارتی مه‌همه‌ت عه‌لی دیندار، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند خه‌ڵكی ماردین له شه‌وی 15ی ته‌مووزدا دژی كودهوتاكه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
هاووڵاتییه‌كی خۆپیشانده‌ر به‌ناوی مه‌همه‌ت ئارسڵان باسی له‌وه كرد كه دوژمنانی توركیا ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی جیاكاری له نێوان كورد، تورك، عه‌ره‌ب و سوننه دەدەن.