Muhammet Ali Kemal
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2015
لەشارۆچکەی نسێبینی سەربە پارێزگای ماردین لەسەعات ١٠:٠٠ەوە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت.
لە روونكردنەوەیەكدا كە لەلایەن قایمقامییەتی شارۆچكەی نسێبینەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە ئەو قەدەغەكردنی هاتوچۆیەی كە لە شارەكە جێبەجێ دەكرا بەهۆی هەڵكشانی رووداوەكانی توندوتیژی و بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و بەمەبەستی بنیاتنانەوەی كەشی ئاسایش و خۆشگوزەرانی، ئەمڕۆ لە سەعات ١٠:٠٠ەوە هەڵدەگیرێت.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "زۆر سوپاسی هاووڵاتییان دەكەین بۆ ئەو هەستیارییەی بەرامبەر بە بڕیاری بەقەدەغەکردنی هاتوچۆ و وپاراستنی سەر و ماڵیان نیشانیان داوە".
قایمقامییەتی شارۆچكەكە رۆژی دووشەممە ٢١ی كانوونی یەكەم لەسەعات ١٠:٠٠ەوە قەدەغەكردنی هاتوچۆی راگەیاند بوو.