İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2017
چانكری - AA
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی ناساندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل له لایه‌ن ئه‌مریكاوه رایگەیاند "مافی هیچ كه‌سێك نییه به ئاره‌زووی خۆی بڕیاری تاكلایه‌نه ده‌ربكات. رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان له ئیستانبوڵ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامدا. له‌و لووتكه‌یه‌دا جیهانی ئیسلامی خاوه‌نداریەتی له فه‌ڵه‌ستین و قودس كرد".
بینالی یڵدرم له میانی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ئاك پارتی له چانكری، وتارێكی پێشكه‌شی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی كرد و له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل گوتی:
"ئه‌مه بڕیارێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه. قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل راگه‌یاند. ئێمه‌ش هه‌رگیز دان به‌م بڕیاره ناحه‌ق و نایاساییه‌دا نانێین و وه‌ك نه‌بوو هه‌ژماری ده‌كه‌ین. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پیاوی گه‌ل، ئه‌مه‌ی بۆ هه‌موو جیهان راگه‌یاند".
یڵدرم گوتیشی: "مافی هیچ كه‌سێك نییه به ئاره‌زووی خۆی بڕیاری تاكلایه‌نه ده‌ربكات. رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان له ئیستانبوڵ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامدا. له‌و لووتكه‌یه‌دا جیهانی ئیسلامی خاوه‌نداریەتی له فه‌ڵه‌ستین و قودس كرد. فه‌ڵه‌ستین بێخاوه‌ن نییه. بانگه‌واز له هه‌موو وڵاتان كرا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا بنێن كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵاته. هیچ كه‌س گومانی نه‌بێت كه ئێمه وه‌ك توركیا، تا كۆتایی له پشت ئه‌م بڕیاره ده‌وه‌ستین".