TBMM
ئه‌نقه‌ره- AA
مافی په‌رله‌مانتاریی له په‌رله‌مانتاری ئورفای هه‌ده‌په، عوسمان بایده‌میر و په‌رله‌مانتاری هه‌كاری پارته‌كه، سه‌لما ئرماك سه‌نرایه‌وه.
له دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیادا، ئه‌و دۆسیانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خوێنرایه‌وه كه تایبه‌تن به‌و سزایانه‌ی دادگاكان سه‌باره‌ت به هه‌ریه‌ك له عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئرماك ده‌ریان كردووه.
به‌پێی یاسا، دوای خوێندنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان، مافی په‌رله‌مانتاریی له هه‌ریه‌ك له بایده‌میر و ئرماك سه‌نرایه‌وه.
سزای ئرماك به تاوانه‌كانی "ئه‌ندامییەتی له رێكخراوی تیرۆریستییدا" و "بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" به ١٠ ساڵ زیندانییكردن و سزای بایده‌میر به تاوانی سووكایه‌تییكردن به پۆلیس به زیندانییكردن بۆ ماوه‌ی ساڵێك و پێنج مانگ و ١٥ رۆژ، په‌سه‌ندكرابوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن