Süleyman Elçin
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2021
ئانتالیا - AA
تەشەندنی ئاگری دارستانەکانی شاری ماناڤگات سەربە پارێزگای ئانتالیا بەرەو رێگای وشکانیی، ساتێکی قورس و سەختی بەسەر کرێکارانی دارستان، هاووڵاتییان و رۆژنامەنووساندا هێنا.
لە رێگەی ئاسمانیی و وشکانییەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت کە ماوەی چوار رۆژە لە شاری ماناڤگات کەوتووەتەوە.
ئاگرەکە بەهۆی توندەباوە کاریگەری زیاتر کرد بەتایبەتی لە ناوچەی تاشاغڵ.
لەناکاو تەشەنەسەندنی ئاگرەکە و گەیشتنی بە رێگای وشکانیی کرێکارانی دارستان لە ناوچەکەدا، لەگەڵ هاووڵاتییان و رۆژنامەنووسان ساتێکی سەختیان بەرێ کرد و هاووڵاتییان بۆ ماوەیەک تووشی دڵەڕاوکێ بوون و لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەردەوامی ئاگر لە ناوچەی سرتکۆی لە شارکە، هەڕەشە لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون دەکات.
ئەو تیمانەی لە ئاسمان و زەوی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، هەوڵ و تەقەلای زۆر دەدەن بۆ کۆنترۆڵکردنی.
