بورسە
برای عەبدوڵا ئۆجالان محەمەد ئۆجالان دوای سەردانی ئیمرالی و کۆبوونەوەی لەگەڵ براکەی گەڕایەوە شارۆچکەی گەملیک.
ئۆجالان لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا گوتی: "ئێستا گونجاو نییە ھیچ لەبارەی ناوەرۆکی سەردانەکەوە بڵێم، دواتر ئەوەی پێویست بێ رایدەگەیەنم."
رۆژنامەنووسان لەبارەی ھەڵوێستی براکەی لەبارەی دیداری ئەردۆغان و بارزانی لە دیاربەکر پرسیاریان لێ کرد، ئەویش وەڵامی دایەوە: ئۆجالان بۆچوونی خۆی لەوبارەوە باس کردوە بەڵام من ئێستا ناتوانم باسی بکەم، دواتر وردەکاریەکان رادەگەیەنم.