Sarmand Hameed
04 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی هەرێم و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی کرد لە مەحمود مەشھەدانی کە وەک بە تەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق لە دوای ھەڵبژاردن و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەگەر و پێشھاتە سیاسیەکان ئاڵوگۆڕکران.
ھەر لەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ھەرسێ پرەنسیپی شەراکەت، سازان و ھاوسەنگیی و رەچاوکردنی ماف و ئیستحقاقاتی ھاووڵاتییان و پێکھاتەکانی عێراق کرایەوە.