ئێکەر گوتی: "حکومەتی ئاک پارتی قۆناغێکی باشی بڕیوە لە چارەسەری کێشەکانی تورکیا، لە ساڵی ٢٠٠٢ کێشەکانی ھەژاری، ئازادیی بیروڕا، مافی مرۆڤ، تیرۆر باڵیان بەسەر تورکیادا کێشابوو، پارتی دادو گەشەپێدان پلانی چارەسەرکردنی ھەموو ئەو کێشانەی داڕێشت و خۆشبەختانە تا ئێستا توانیویەتی چەندین قۆناغی گرنگ ببڕێ."
ئێکەر ئاماژە بەوە دا، لە مێژووی کۆماری تورکیادا ھیچ پێشەوایەک وەکو سەرۆکوەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغان لەم بوارەدا بوێر نەبووەو گوتی: "چارەسەری پرسی کورد و پرسی شددەت کە بەیەکەوە بەندن لە ھەمان ئاڕاستەدا چارەسەر دەکرێن، ئەو ھەنگاوە نەوەک تەنیا بۆ کۆمەڵانی تورکیا، بەڵکو دەبێتە ھەڵگری پەیامێکی ئاشتەوایی بۆ ھەموو رۆژھەڵاتی ناوەراست. چارەسەری کێشەکانی كورد لە تورکیا دوور لە خوێن رشتن، لەڕێی رێککەوتن و دیالۆگەوە پەیامێکی گەورە و گرنگە بۆ سەرجەم وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی و جیھان بەگشتی."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو