Özgür Alantor
05 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2016
چانكری - AA
له چانكریهوه شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه ژماره‌یه‌كی زۆر له زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هه‌ڵگرتووه، به‌ره‌و شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ربه شرنەخ به‌ڕێكه‌وت.
زرێپۆشی پێشكه‌وتووی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی GZPT، زرێپۆشه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی ZPT و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی، كه سه‌ربه هێزه‌كانی 28 ـەمین یه‌كه‌ی میكانیزهی فه‌رمانده‌یی لیوای پیاده‌ن و له چانكری، به شه‌مه‌نده‌فه‌ری بارهه‌ڵگر به‌ره‌و سلۆپی به‌ڕێكران.
فه‌رمانده‌ی یه‌كی سه‌ربازی چانكری، عه‌قیدی هه‌واڵگری عه‌بدوڵلا ده‌ده، فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه، كۆلۆنێل خه‌لیل ئاڵتنتاش و خێزانی سه‌ربازه‌كان، روویان له وێستكهی شه‌مه‌نده‌فه‌ری چانكری كرد بۆ به‌ڕێكردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.