باشاران ئوڵوسۆی، سەرۆکی یەکێـتیی ئاژانسەکانی گەشتیاریی تورکیا، گەشبینی خۆی نیشاندا سەبارەت بە گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاریی ناوچە کوردییەکان لەمساڵدا و گوتی ساڵی پار، بەشەی بەرچاوی بەخۆوە دیوە.
ئوڵوسۆی لەو بارەیەوە گوتی: "بەهۆی سەرکەوتنی قۆناغی چارەسەری لە تورکیا و بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی، هەروەها نەمانی شەڕ و پێکادانی چەکداریی لە ناوچە کوردییەکان، کەرتی گەشتیاریی گەشەی بەرچاوی بە خۆوە دیوە. هەربۆیە وەبەرهێنەران ئێستا زۆرتر لە جاران روو لەو ناوچانە دەکەن کە ساڵانێکی زۆر گیرۆدەی شەڕی چەکداریی بوون."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.