Hüseyin Erdoğan,Mohammed Baqi Hussein
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت ماوه‌ی دوو رۆژه به‌هۆی زۆریی ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، له 52 دۆلاردا ماوه‌ته‌وه.
دوێنێ نرخی نه‌وتی برێنت به 52 دۆلار و 20 سه‌نت ده‌ستیپێكرد و به‌رزترین ئاست به‌درێژایی دوێنێ كه تۆماریكرد 52 دۆلار و 86 سه‌نت بوو.
به‌یانیی ئه‌مڕۆیش نه‌وتی برێنت به 51 دۆلار و 94 سه‌نت ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر 9:23 خولهك به 51 دۆلار و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساس 48 دۆلار و 90 سه‌نته.
شاره‌زایان پێیان وایه نرخی نه‌وتی برێنت له سنووری 52 دۆلاردا ده‌مێنێته‌وه.