نیویۆرك
له چوارچێوه‌ی به‌هێزتر كردن و فراوانتركردنی كار و چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو كه به بۆنه‌ی 100مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه ده‌ستیان پێكراوه، له ناوچه‌ی مانهاتانی نیویۆركدا نووسینگه‌ی ئه‌مریكای كردەوە.
له رێوه‌ره‌سمی كردنه‌وه‌ی نووسینگهكهدا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌مال ئۆزتورك، باڵیۆزی توركیا له واشینتۆن نامێق تان، كۆنسۆلی توركیا له نیویۆرك له‌ڤه‌نت بیلگه‌ن، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن موراد كارهكایا، به‌ڕێوه‌به‌ری دیپلۆماسی رای گشتی حهمالهدین هاشمی، ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی ئانادۆڵو دكتۆر نیهاد ئه‌ردۆغموش، جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ئۆمه‌ر ئهكشی، جێگریبهڕێوهبهری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵ چاغتایا چولجوۆغڵو، به‌ڕێوه‌به‌ری بهشیههواڵی توركی ئه‌رتوغروڵ جینگیل و ژماره‌یه‌كی دیكه میوان به‌شدار بوون.
ئه‌و نووسینگه‌یه ده‌بێته ناوه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌مووی ئه‌مریكا و به‌و جۆره خزمه‌تێكی باش ده‌گه‌ینێته جێبه‌جێكردنی ئامانجی ئاژانسی ئانادۆڵو كه ده‌یه‌وێ به بۆنه‌ی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه ببێته یه‌كێك له پێنج ئاژانسه جیهانییه‌كان و ده‌بێته یه‌كێك له ناوه‌نده گرنگه‌كانی به‌شی ئینگلیزی ئه‌و ئاژانسه. ئه‌و نووسینگه‌یه له نزیك ته‌لار نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و له نزیك سمبۆله گرنگه‌كانی نیویۆركدایه.
بێجگه له ئه‌مریكا ئه‌و نووسینگه‌یه بۆ وڵاتانی وه‌كو كه‌نه‌دا، به‌ڕازیل، ئه‌رجه‌نتین و مه‌كسیك ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگ و له به‌رنامه‌دایه كه له داهاتوودا كار‌و چالاكییه‌كانی به‌رفراوانتر بكات و هه‌واڵ و گۆڕانكارییه‌كانی 60 وڵاتی ناوچه‌كه به خێرایی بگه‌ینێته ده‌ستی خوێنه‌رانی خۆی و به‌وجۆره دهتوانێله نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هه‌واڵ و گۆڕانكاری گرنگ پێشكه‌شی ئابوونه‌كانی خۆی بكات.