ئەنقەرە
عەدنان ئەرتەم، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی تورکیا بۆAA رایگەیاند: پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی پەرستگەی جوولەکەکان لەشاری ئەدیرنە، لە قۆناغی کۆتایی دایەو بڕیارە لە مانگی ئایاری ساڵی داھاتوو دا تەواو بێ.
پەرەستگەی جوولەکە لەشاری ئەدیرنە ساڵی ١٩٠٥ لە لایەن سوڵتان عەبدولحەمیدەوە بنیاتنراوە، لە دوای کۆچی بە کۆمەڵی جوولەکەکان بۆ ئیسرائیل، بیناکەی بەکارنەھێنراوە و لەڕووی بیناسازییەوە تێکچوو بوو.
ئەرتەم ئاماژەی بەوەدا ساڵانی پێشوو بە ھیچ شێوەیەک پەرستگەی غەیرە موسڵمان نۆژەن نەکراونەتەوە، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠١٠ دوای ئەو کرانەوە گەورەیەی لە تورکیا بە ڕووی دینە جیاوازەکاندا ھاتۆتە ئاراوە، چەندین پەرستگەی غەیرە ئیسلامی نۆژەندەکرێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری تورکیا رایگەیاند: بەنیازن پەرستگەی جوولەکەکلن لە ئەدیرنە وەک مۆزەخانە یان وەک کتێبخانەیەک بەکاری بێنن "بەڵام بۆ دوایین بڕیار دەبێ راوبۆچوونی کۆمەڵەی یەھودییەکانیش وەربگیرێ، چونکە ئەو بڕیارە تەنیا لەدەست بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافدا نییە."
ئەرتەم باسی لەوەش کرد کە ھەر لە ناو شاری ئەدیرنەدا کڵێسایەکی مەسیحیەکان ھەیەو بڕیارە نۆژەن بکرێتەوە دواتر وەک پەرستگایەک بۆ مەسیحیەکانی ئەو شارە بەکاربێ.