Mustafa Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
قه‌یسه‌ری - AA
له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر "شانه نوستووه‌كان"ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیا؛ ٢٠ كه‌س له ١٦ پارێزگای توركیا ده‌ستگیركران.
له میانی دۆسیه‌ی "شانه نوستووه‌كان"ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیا سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری قه‌یسه‌ری بۆی ده‌ركه‌وتووه ٦٠ كارمه‌ندی سوپا كه پله‌ی جیاجیایان هه‌یه په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری قه‌یسه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ١٩یان پێشتر له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فه‌تۆ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، بڕیاری ده‌ستگیركردنیشی بۆ ٤١ كه‌سه‌كه‌ی دیكه ده‌ركرد كه ٣١یان مفهوهزن.
له‌و میانه‌یه‌دا و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری قه‌یسه‌ری هۆبه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچییەتی و تاوانه پلان بۆ داڕێژراوه‌كانی ئاسایشی گشتی قه‌یسه‌ری له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا له ١٦ پارێزگای توركیا ٢٠ له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركرد.