Ramal Mahmood
10 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
بەرلین - AA
سیاسەتمەداری کورد لە سووریا، سیامەند حاجۆ:
- "ئەو هەڵەیەی پێشتر ئەمریکا لەبابەتی ئەلقاعیدەدا کردی، ئێستا بە پشتگیریکردنی پەیەدە دووبارەی دەکاتەوە. ئەمریکییەکان لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو لەدژی داگیرکاری رووسیا پشتگیری ئەلقاعیدەیان دەکرد. ئێستاش لەدژی داعش پشتگیری پەیەدە و پەکەکە دەکەن، هەمان هەڵە دووبارە دەکەنەوە".
- "هیچ جیاوازییەک لەنێوان پەیەدە و پەکەکە نییە. پەیەدە پێکهاتەی رێکخراوەیی پەکەکەیە لەسووریا".
سیاسەتمەداری کورد لە سووریا، سیامەند حاجۆ رەخنەی لە پشتگیریکردنی ئەمریکا لە پەیەدە گرت و گوتی: "ئەو هەڵەیەی پێشتر ئەمریکا لەبابەتی ئەلقاعیدەدا کردی، ئێستا بە پشتگیریکردنی لەپەیەدە دووبارەی دەکاتەوە".
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لەسووریا (ئەنەکەسە) دوا پێشهاتەکانی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو تاوتوێ کرد.
حاجۆ رەخنەی لەهەماهەنگی ئەمریکا گرت لەگەڵ پەیەدە لەباکووری سووریا و گوتی: "ئەو هەڵەیەی پێشتر ئەمریکا لەبابەتی ئەلقاعیدەدا کردی، ئێستا بە پشتگیریکردنی پەیەدە دووبارەی دەکاتەوە. ئەمریکییەکان لەهەشتاکانی سەدەی رابردوو لەدژی داگیرکاری رووسیا پشتگیری ئەلقاعیدەیان دەکرد. ئێستاش لەدژی داعش پشتگیری پەیەدە و پەکەکە دەکەن، هەمان هەڵە دووبارە دەکەنەوە".
حاجۆ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگیریکردنی پەیەدە لەگەڵ ئامانجی بەدیموکراتیکردنی سووریا یەکناگرێتەوە و گوتی: "هیچ جیاوازییەک لەنێوان پەیەدە و پەکەکە نییە. پەیەدە پێکهاتەی رێکخراوەیی پەکەکەیە لەسووریا. بەرپرسانی پەیەدە لەهەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لەلایەن هەواڵگری سووریاوە راهێنانی سەربازییان لە ناوچەی بیقاع لە لوبنان پێکراوە. خۆی بارەگای سەرەکی پەکەکەش لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەواڵگری سووریا لە بیقاع بوو. هەواڵگری سووریا بۆئەوەی لەدژی تورکیا شەڕ بکەن مەشق و راهێنانی پێکردن. ئێستاش ئەو کەسانەی ئەو کاتە راهێنیان پێکراوە راهێنان بە خەڵک دەکەن بۆ پشتگیریکردنی بەشار ئەسەدی دیکتاتۆر. پەیەدە و ئەسەد هەماهەنگی و هاوکارییان لەنێواندا هەیە. ئەمریکا هەرچەند بانگەشەی هێنانی دیموکراسی بۆ سووریا دەکات بەڵام پەیەدە ئەوە قبووڵ ناکات. ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی پەیەدە دان گوشار دەخەنە سەر لایەنەکانی دیکە و لەدژی دیموکراتییەتن. ئیدارەی ئەمریکاش ئەوە دەزانێت بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرەنگاربوونەوەی داعشی کردووەتە سەرمەشقی کارەکانی چاو لەمە دەپۆشێت".
حاجۆ ئاماژەی بەوە دا کە پەیەدە وەک رژێمی بەشار ئەسەد دیکتاتۆرە و کورد لەسووریا پەیەدەیان ناوێت و گوتی: "بەهۆی سیاسەتە چەوتەکانی پەیەدە و گوشارەکانیان زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی کورد لەسووریا و نزیکەی لەسەدا ٨٠ی گەنجان ناچاربوون کۆچ بکەن و گوندەکانیان بەجێ بهێڵن. پەیەدە واتا پەکەکە خەڵکی ناوچەکەی لەماڵ و حاڵی خۆیان کرد و ناچاریکردن کۆچ بکەن. بەم هۆیەوە پەیەدە بۆ بەهێزکردنی هێزی سەربازی خەڵک لەتورکیا و عێراقەوە کۆدەکاتەوە. چونکە کورد لەسووریا نایانەوێت بۆ پەکەکە شەڕ بکەن".