Abdullah Yasin Güler
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند کە هێزی ده‌ریایی توركیا، یاوه‌ری كه‌شتی ئۆروچ ره‌ئیس که ده‌ستی كردووه به كاركردن له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كات و ده‌یپارێزێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگەیەنراوێکدا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزی ده‌ریایی توركیا یاوه‌ری كه‌شتی ئۆروچ ره‌ئیس كه ده‌ستی كردووه به كاركردن لە ناوچه ده‌ریاییه‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی كۆماری توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ده‌كات و ده‌یپارێزێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سوپای توركیا به پشتبه‌ستن به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی، هه‌موو جۆره رێوشوێنێكی گرتووه‌ته به‌ر بۆ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان".