Sangar Hamad Azeez
07 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ
بەهۆی داخستنی كایەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان، هێڵی ئاسمانی توركیا گەشتەكانی ئەمڕۆ و و سبەی بۆ هەولێر و سلێمانی راگرت.
هێڵی ئاسمانی توركیا لە رێگەی ماڵپەری فەرمی خۆی ئاگادارییەكی بڵاوكردۆتەوە و تێدا بە گەورەی نووسیویەتی " ئاگاداریەك بۆ گەشتیارانی هەولێر و سلێمانی".
لە ناوەڕۆكی ئاگاداریەكەدا هاتووە "بەهۆی داخستنی كایەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان، هێڵی ئاسمانی توركیا گەشتەكانی ئەمڕۆ و سبەی بۆ هەولێر و سلێمانی رادەگرێت، بۆ وەرگرتنی دواین زانیاری تكایە پەیوەندی بكەن بە ژمارەی تەلەفۆنی ٤٤٤٠٨٤٩ یاخود سەردانی ماڵپەری هێلی ئاسمانی توركیا بكەن بەم ناونیشانە "www.thy.com".