ئورفا
قایمقامی سوروچ عه‌بدوڵڵا چیفتچی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد پێکدادانه‌کان که به درێژایی رۆژ به‌رده‌وام بوون له کۆبانێ، چیتر ده‌نگی زۆری ته‌قه له ناوچه‌که‌وه نابیسترێت.
چیفتچی له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه: "تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌کانی هێرش و ته‌قینه‌وه بۆ سه‌ر کۆبانێ، رۆژی ده‌ست پێ کرد".
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: " دوای ته‌قینه‌وه‌کان رێ و شوێنی تەناهی له‌سه‌ر سنوور زیادکران و 134 بریندار به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی هێنرانه تورکیا و سێ که‌س له نه‌خۆشخانه و که‌سێکیش له رێگه گیانی له‌ده‌ست دا".
چیفتچی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد پێکدادانه‌کان به درێژایی رۆژ به‌رده‌وام بوون له کۆبانی و گوتی: "له ئێستادا له کۆبانێوه جگه له ده‌نگی جاروباری فیشه‌ک، هیچ ده‌نگێکی گرنگی پێکدادان نابیسترێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان که به دڵنیاییه‌وه و به‌ڕوونی ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن ئه‌و ئوتۆمبێلانه‌ی ته‌قێنراونه‌ته‌وه له کۆبانێوه هاتوون. ژماره‌یه‌ک میدیا درۆ هەڵدەبەستن و ده‌ڵێن ئه‌و ئوتۆمبێلانه و چه‌کدارانی داعش له تورکیاوه چوون. ئه‌و هه‌واڵانه به‌مه‌به‌ستی بوختانکردن بڵاو ده‌که‌نه‌وه که ئامانج لێی پڕوپاگهندهکردنه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دیمه‌نه‌کان که هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه له‌به‌رده‌ستدان ژماره‌یه‌ک میدیا له‌سه‌ر ئه‌مه پێداگرن و ئێمه له‌مه تێناگه‌ین. ئێمه پێمان وایه ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه درووست ده‌که‌ن نیه‌تێکی باشیان نییه".
چیفتچی جه‌ختی له‌وه کرده‌وه دیمه‌نه‌کانی کامێراکانی چاودێری دراونه‌ته هه‌رکه‌سێک که داوایان کردبێت و به‌هۆی ئه‌و خه‌نده‌ق و به‌هێزی ئه‌و ته‌لانه‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ سووریا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێی تێناچێت.