Burak Akay
27 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2023
چاناککالە - AA
دوایین دۆخی ئەو ئاگرەی کە لە دارستانێکی پارێزگای چاناککالە کەوتووەتەوە و ماوەی نۆ کاتژمێرە بەردەوامە، بە درۆن تۆمار کرا.
بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستانێکی نزیک لە گوندی ساریبەیلی کەوتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، ٣٥ ئۆتۆمبێلی ئاوی قەتیسکراو، پێنج بوڵدۆزەر، هەشت ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، هەشت تانکەری ئاو، چوار ئامێری بیناسازیی و ٣٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانییەکانی دەوروبەر رەوانەی ناوچەکە کران.
پارێزگاری چاناککالە، ئیلهامی ئاکتاش و بەڕێوەبەری دارستانەکانی ناوچەکە، ئەنوەر دەمیرجی، هەروەها فەرماندەی جەندرمەی چاناککالە، عەقید سەعدی ئاکمان ناوچەکەیان بەسەر کردەوە.
ئاگرەکە کە کاتژمێر ٢٢:٣٠ی شەوی رابردوو دەستی پێ کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاسمانیشەوە هەوڵی دامرکاندنەوەی درا.
لەلایەکی دیکەوە دوایین دۆخی ئاگرەکە کە نزیکەی نۆ کاتژمێرە بەردەوامە، لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە بە کامێرای درۆن تۆمار کرا.