Mümin Altaş
05 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2016
- سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی فه‌وجی دووی سنووری كرد كه له‌ئێستادا به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆن دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه لە گوندەواری قەزای چوكورجای سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری.
- یڵدرم: "له‌دوای 15ی ته‌مووزه‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا شێوازێكی نوێ و نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی نوێمان ده‌ستپێكردووه. ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه به‌رگری ناكه‌ین به‌ڵكو هێرش ده‌كه‌ین. له‌هه‌رشوێنێك بن، له‌بن هه‌ر به‌رد و له هه‌ر ئهشكهوتێكدابن ده‌یاندۆزینه‌وه و ده‌یانكوژین. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین ناچار ده‌بین له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییه‌دا بژین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "له‌دوای 15ی ته‌مووزه‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا شێوازێكی نوێ و نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی نوێمان ده‌ستپێكردووه. ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه به‌رگری ناكه‌ین به‌ڵكو هێرش ده‌كه‌ین. له‌هه‌رشوێنێك بن، له‌بن هه‌ر به‌رد و له هه‌ر ئهشكهوتێكدابن ده‌یاندۆزینه‌وه و ده‌یانكوژین. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین ناچار ده‌بین له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییه‌دا بژین".
یڵدرم سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی فه‌وجی دووی سنووری كرد كه له‌ئێستادا به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆن دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه لە گوندەواری قەزای چوكورجای سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری.
یڵدرم له‌سه‌ر نه‌خشه زانیاریی له فه‌رمانده‌كان وه‌رگرت سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كاندا كۆبووه‌وه. ناوبراو له گوته‌كانیدا به سه‌ربازانی راگه‌یاند كه له‌ئه‌ركێكی گرنگدان و نزای گه‌لیان له‌گه‌ڵدایه.
یڵدرم گوتی: "گه‌له‌كه‌مان نزاتان بۆ ده‌كات و پشتگیریتان ده‌كات. ئێوه له كه‌شێكی سه‌ختدا و له‌ژێر مه‌ترسیدا پارێزگاری له نیشتمان و سه‌روماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن. وه‌ك حكوومه‌ت ئه‌ركی یه‌كه‌می ئێمه‌یه کە هه‌موو پێداویستییه‌كانتان ده‌سته‌به‌ربكه‌ین و باری ده‌روونیتان له‌به‌رزترین ئاستدا رابگرین".
ناوبراو وه‌بیریهێنایه‌وه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه و سوله‌یمان سۆیلو وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستبه‌كاره و بڕیاره زیاتر له ناوچه‌كه‌دا ببینرێت.
- "ئێمه به‌رگری ناكه‌ین به‌ڵكو هێرش ده‌كه‌ین"
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه رووبه‌ڕووی پیلان و گه‌مارۆیه‌ك بوونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ناتوانن به مه‌ردی و به ئاشكرا رووبه‌ڕووی توركیا ببنه‌وه هه‌وڵیانداوه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه له وزه‌ی وڵات كه‌مبكه‌نه‌وه و گوتی: "له‌دوای 15ی ته‌مووزه‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا شێوازێكی نوێ و نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی نوێمان ده‌ستپێكردووه. ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه به‌رگری ناكه‌ین به‌ڵكو هێرش ده‌كه‌ین. له‌هه‌رشوێنێك بن، له‌بن هه‌ر به‌رد و له هه‌ر ئهشكهوتێكدابن ده‌یاندۆزینه‌وه و ده‌یانكوژین. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین ناچار ده‌بین له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییه‌دا بژین".
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێوشوێن هه‌ن كه پێویستن له ناوچه‌كه‌دا بگیرێنه‌به‌ر و گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فشارمان له‌سه‌ر دروست نه‌بێت، پێویسته هه‌موو رێوشوێنیكی ئه‌منیی بگرینه به‌ر و، هه‌موو توانایه‌كی ته‌كنه‌لۆجی به‌كاربهێنین. گه‌وره‌ترین مه‌رجی ده‌ستخستنی ئه‌م به‌ره‌نگارییه‌ش كۆنترۆڵكردنی هاتوچۆی سه‌ر سنووره‌كانه. بۆ ئه‌وه‌یش ده‌ستمان به كارێكی گشتگیر كردووه. به‌ئیزنی خوا له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌وانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، پاشان هه‌موو هێز و توانایه‌كمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ، 10-12 ناوچه هه‌یه له ناوخۆ كه ئه‌وانه تێدان. به‌ئیزنی خوا به‌خێرای ئه‌و رێكخراوە تیرۆریستیه له‌ناوده‌به‌ین كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وڵاته‌كه‌مانی سه‌رقاڵ كردووه و، وزه‌ی وڵاتی به‌فیڕۆداوه. متمانه‌مان به‌ئێوه هه‌یه. هه‌موو گه‌ل نزاتان بۆ ده‌كه‌ن. له سایه‌ی ئێوه‌دا گه‌ل به ئارامی له‌ناو ماڵی خۆیدا ده‌خه‌وێت. له ئامانه‌تی خوادابن، خوا یار و یاوه‌رتان بێت".
هاوكات هه‌ریه‌ك له جیگری سه‌رۆكوه‌زیران، نوره‌دین جانیكی. وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیلو وپارێزگاری هه‌كاری، جونه‌یت ئۆرهان تۆپراك یاوه‌ری سهرۆكوهزیرانیایان كرد له‌و سه‌ردانه‌یدا.
پاشان یڵدرم وێنه‌ی یاده‌وه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌ربازاندا گرت.