Kübra Kara
12 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی رۆژی دیموکراسی و یەکێتی نیشتمانی ١٥ی تەمووزدا، ئاڵای تورکیا لەسەر پردی شەهیدانی ١٥ی تەمووز هەڵکرا.
کۆمەڵەی ١٥ی تەمووز و پارێزگای ئیستانبوڵ، پێش هەڵکردنی ئاڵای تورکیا و هەڵواسینی پۆستەری گەورە لەسەر پردی شەهیدانی ١٥ی تەمووز بەبۆنەی رۆژی دیموکراسی و یەکێتی نیشتمانی ١٥ی تەمووز، کە لەسەری نووسرابوو ''بۆ خۆشەویستی تورکیا" و "بۆ خۆشەویستی نیشتمان و گەل''، رێوڕەسمێکیان سازکرد.

سەرۆکی کۆمەڵەکە، ئیسماعیل حەقی تورونچ لە رێوڕەسمێکدا گوتارێکی پێشکەش کرد و، باسی لەوە کرد کە لە شەوی هەوڵی کودەتا ناپاکەکەی ١٥ی تەمووزدا خەڵکی بە خۆشەویستی نیشتمان و ئاڵا هاتوونەتە سەر پردەکە و دژی کودەتاکە بوون.
دوای پێشکەش کردنی گوتارەکان، لەلایەن جێگری پارێزگاری ئیستانبوڵ، ئۆزلەم بۆزکورت و سەرۆکی کۆمەڵەی ١٥ی تەمووز تونچ و ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و جەنگاوەرانەوە ئاڵایەکی گەورەی تورکیا بە پردەکەدا هەڵواسرا.
