Sinan Uslu
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، یاسین ئاكتای له‌باره‌ی قسه‌كانی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاشه‌وه كه باسی رووداوه‌كانی 6 - 7ی تشرینی یه‌كه‌می كردبوو رایگه‌یاند "ئه‌و لێدوانه هێنده نابه‌رپرسانه‌یه كه له پیاوی سیاسه‌ت ناوه‌شێته‌وه. به‌هه‌موو شتێكیه‌وه مۆركی رێكخراوی تیرۆریستیی پێوه‌یه".
ئاكتای قسه‌كانی ده‌میرتاشی بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو هه‌ڵسه‌نگاند كه گوتبووی، "نیازی ده‌ستگیركردنی پهرلهمانتارهكانمانیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌نجامبده‌ن، پێویسته چاوه‌ڕێی فه‌رمان و بانگه‌واز نه‌كه‌ن و هه‌مووان لای خۆیانه‌وه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. پێویسته پاشه‌كشه نه‌كرێت و تا كۆتایی خۆڕاگری نیشان بدرێت".
ئاكتای رایگه‌یاند كه قسه‌كانی ده‌میرتاش زۆر نابه‌رپرسانه‌یه و نیازی پاكی نییه.
ئاكتای گوتی: "ره‌نگه ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی روونكردنه‌وه‌كانی پێشووتری ده‌میرتاش بكه‌ین باشتر له‌م روونكردنه‌وه‌یه تێبگه‌ین. پێشتر گوتبووی ئێمه پشت به په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ده‌به‌ستین. ئه‌م رێكخراوانه كێن؟ ئه‌نجامده‌ری ژماره‌یه‌كی زۆر په‌لاماری تیرۆریستین. ئایا چاوه‌ڕوانتان ده‌كرد هاوسه‌رۆكێكی هه‌ده‌په كه پشتی به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌ستووه، روونكردنه‌وه‌یه‌كی جیاواز له‌مه بكات؟ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بۆشایی بخاته نێوان هه‌ده‌په و په‌كه‌كه‌وه، تاكتیك و ستراتیجه‌كانی په‌كه‌كه به‌كارده‌هێنێت. ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌جوانی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، ئایا ئه‌مه روونكردنه‌وه‌ی ده‌میرتاشه، یان گوته‌بێژیی بۆ قه‌ندیل و په‌كه‌كه كردووه؟ وه‌ك ده‌بینن ده‌میرتاش قورساییه‌كی خۆییی نییه. هه‌ده‌په دارده‌ستی په‌كه‌كه‌یه. پێویسته گوته‌كانی ده‌میرتاش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵبسه‌نگێنرێت."
ئاكتای رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانه هێنده نابه‌رپرسانه‌یه كه له پیاوی سیاسه‌ت ناوه‌شێته‌وه و به‌هه‌موو شتێكیه‌وه مۆركی رێكخراوی تیرۆریستیی پێوه‌یه.
ناوبراو له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 6 - 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2014ه‌وه گوتی:
"مهعریفهتهكهی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و كۆمه‌ڵكوژی و گێچه‌ڵه و ئامانجی به‌دیل گرتنی یاسای توركیایه. یاسا به‌بێ لایه‌نانه كارده‌كات. ئه‌وانه‌ی پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر لادراوه و دادگایی ده‌كرێن ته‌نها په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په نین. له‌وڕووه‌وه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌میرتاش له‌لایه‌ن گه‌له‌وه مه‌حكوم ده‌كرێت. خۆی له‌خۆیدا گه‌له‌كه‌مان په‌رله‌مانتاری به كه‌سانێك ره‌وا نابینێت كه ئامانجیان به‌كارهێنانی تیرۆره بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سیاسیه‌ت. هه‌ده‌په پشتگیریی گه‌لی كوردی له‌ده‌ستداوه. گه‌لی كورد ده‌میرتاشیان به‌لاوه گرنگ نییه."