Necat Hazar
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
وان- AA
لە شارۆچکەی ئەرجیش سەربە پارێزگای وان، ٢١٠ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی وان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ئۆپەراسیۆنێکیان لە شارۆچکەی ئەرجیش ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بارهەڵگرێک وەستێندرا و دوای پشکنینی؛ ١٧٠ کۆچبەری ئەفغانستانی، ٢٦ کۆچبەری پاکستانی، نۆ کۆچبەری عێراقی، چوار کۆچبەری بەنگلادیشی و کۆچبەرێکی ئۆزبەکستانی دەستگیرکران کە بەشێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی تورکیا.
دواتر کۆچبەرەکان برانە بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای وان و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستبەسەر کرا.
