Zafer Fatih Beyaz
17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، گیانله‌ده‌ستدانی سێ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی رێگاوباندا، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و شه‌هیده‌مان ده‌كه‌ین كه ئازار و نیگه‌رانییه‌كی قووڵی لا دروستكردووین و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده، سوپای توركیا و گه‌له ئازیزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین''.