Cankut Taşdan
15 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی خواکورک باکووری عێراق، ١٢ تیرۆریستی پەکەکەیان لە چالاکی خستووە.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بلاویکردەوە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست لە ناوچەکەدا، پێداگرانە و بەشێوەیەکی کاریگەر ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و لەم چوارچێوەیەدا ١٢ تیرۆریستی پەکەکە دوای دەستنیشانکردنیان لە ناوچەی خواکورک، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە چالاکی خران".