Mohammed Baqi Hussein
21 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2016
وه‌زیری به‌رگریی توركیا فكری ئشك، سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات رایگه‌یاند: "بەهەموو شێوەیەک پشتیوانیی سوپای سووریای ئازاد دەکەین و بەردەوامیش دەبین لە پشتیوانییکردنیان. بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ هیچ پلانێکمان نییە کە تەنها به‌هێزی پیاده‌ی خۆمان ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەین".
فکری ئشك دوای به‌شدارییكردنی له كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی بزوێنه‌ردا، بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌شدارییكردنی هێزی پیاده‌ی سوپای توركیاوه له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا ئشك گوتی: "توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا له ئاسایشی خۆی دڵنیاده‌بێته‌وه. هیچ دوودڵییه‌ك له‌وباره‌یەوه له‌ئارادا نییه".
ئشك زانیاریی زیاتری له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه خسته‌ڕوو و رایگەیاند:
"له‌ئێستادا به‌رنامه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌هێزی پیاده‌ی سوپای خۆمان ئه‌نجامبده‌ین، به سوپای سووریای ئازاد ئه‌نجامیده‌ده‌ین. واتا نیازمان نییه به‌شداریی به‌هێزی پیاده‌ی خۆمان بكه‌ین. په‌یوه‌ندییكردنی خه‌ڵكی سووریا به سوپای سووریای ئازاده‌وه رۆژ له‌دوای رۆژ روو له‌هه‌ڵکشانه. ئه‌و خاكه خاكی ئه‌و مرۆڤانه‌یه. خه‌ڵكه‌كه ده‌یانه‌وێت به‌رگریی له خاكی خۆی بكات و پشتیوانیی توركیاش به گرنگ ده‌زانن. ئێمه‌ش بەهەموو شێوەیەک پشتیوانیی سوپای سووریای ئازاد دەکەین و بەردەوامیش دەبین لە پشتیوانییکردنیان. بەڵام ده‌مانه‌وێت سوپای سووریا ئازاد خۆیان وڵاتی خۆیان له داعش پاكبكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت خاكه‌كه‌یان له هێزه بیانییه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌په‌گه پاكبكه‌نه‌وه. هه‌مووان با له‌ناوچه‌ی خۆیاندا بژین. توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ئه‌و خاكه‌ی خاكی عه‌ره‌بی سوورییه، له‌لایه‌ن داعش یان یه‌په‌گه‌وه داگیربكرێت و رێگه‌ی پێنادات".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی پشتیوانیی سوپای توركیا دوای به‌ره‌وپێشچوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە گوتی: "له‌وباره‌یەوه سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا كار له‌سه‌ر هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات. ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ست من گه‌یشتووه ئه‌وه‌یه كه لەئێستادا به‌شداریی هێزی پیاده‌ی سوپای توركیا پێویست نییە. سوپای سووریای ئازادیش هه‌م ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات، هه‌م ژماره‌یان له هه‌ڵكشاندایه و خاوه‌نی هێز و توانای پێویستن".