Sarp Özer
03 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2022
چاناککالە – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند " هیچ شتێکی دیاریکراو بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بوونی نییە. سوپای تورکیا، تاکو ئێستا ئەوەی پێویست بێت لە کات و شوێنی خۆی ئەنجامیداوە و لێرە بەدواوە بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدان".
ئاکار، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە چوارچێوەی "دیداری شارەکانی بەرەو ٢٠٢٣"ی ئاک پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە چاناککالە لە ناوی شارێکەوە دەرچووە و بووە بە چەمکێک.
وەزیری بەرگریی تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و لەسەرووی هەموویانەوە پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە، فەتۆ، داعش بەبێ جیاوازی لە ناوەوەی وڵات و ئەودیو سنوورەکان بەردەوامە و باسی لەوە کرد کە بەرەنگاربوونەوەکە تا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست بەردەوام دەبێت.
خولوسی ئاکار، ئەوەی خستەڕوو کە بە روانگەی "لەناوبردنی سەرچاوەی تیرۆر" جوڵاونەتەوە و گوتی:
"لەم چوارچێوەیەدا، زنجیرە ئۆپەراسیۆنی چنگ لە باکووری عێراق بەردەوامە. خولیای 'درووستکردنی رێڕەوی تیرۆر' کە هەندێکیان لە باکووری سووریا کەوتبوونە ناویەوە، سەربازەکانمان خاپووریان کرد. رێگەمان نەدا رێڕەوێکی تیرۆر لەوێ درووست بکەن و ڕێگە نادەین. ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ بە سەرکەوتوویی بەردەوامە. ٤٩١ تیرۆریست لە چالاکی خرا. ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ گرنگە. لەو کارانەی کە تاکو ئەمڕۆ لە باکووری عێراق ئەنجاممانداوە رووبەرێکی کراوە مابووەوە. چنگ-قفڵ، ئەو رووبەرە دادەخات و هاتن و دەرچوون لە سنوورەکانمان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ دەکرێت".