واشنتۆن
وەزیری دارایی تورکیا محەمەد شیمشەک لە لایەن گۆڤاری ئەمەرگینگ مارکتس ی ئەمریکی وەکو باشترین وەزیری دارایی ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا ھەڵبژێردا کە لە قۆناغی پێشکەوتندان.
خەڵاتەکانی گۆڤاری ئەمەرگینگ مارکتس بۆ وەزیرانی دارایی و بانکە ناوەندییەکان، لە ھۆتێلی ویللارد شاری واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا پێشکەشی بە خاوەنەکانیان کرا.
ئەوە یەکەمجارە ئەو خەڵاتەی گۆڤاری ئەمەرگینگ مارکتس پێشکەش بە وەزیرێکی تورکیا بکرێت کە ئەویش وەزیری دارایی محەمەد شیمشەک ە.
محمەد شیمشەک کە بە ھۆی کاروباری داراییەوە نەیتوانی بەشداری مەراسیمەکە بکات، لە شوێنی ئەو بالێۆزی تورکیا لە واشنتۆن نامێق تان خەڵاتەکەی وەرگرت.
ھەروەھا لە کێشوەری ئەمەریکای لاتین وەزیری دارایی کۆڵۆمبیا ماورێکێۆ کاردەناس و لە کێشوەری ئاسیا وەزیری دارایی فلپین کەسار پورێسێما و لە کێشوەری ئەفریقیاش وەزیری دارایی مەغریب نزار باکارا و وەزیری دارایی باشووری ئەفریقیا پراڤین گۆردھان خەڵاتی وەزیری دارایی ساڵی ٢٠١٣یان پێ بەخشرا.