Ferdi Türkten,???
30 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
١٢ه‌مین ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له نێوان قامشلی-دێریك له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام درا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له نێوان قامشلی-دێریك به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رنامه‌ی بۆ داندرابوو، ئه‌نجام درا.
چوار زرێپۆشی توركیا و چوار زرێپۆشی رووسیا به‌شدارییان له ده‌ورییه‌كه‌دا كرد. فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان یاوه‌ری زرێپۆشه‌كانی ده‌كرد.
دهورییهكه له قوڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تردا به درێژایی ٦٩ كیلۆمه‌تر ئه‌نجام درا.