Hemın Othman Mohammed
05 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوژینی پاڵه‌وانی به‌ناوبانگی بۆكسێنی جیهان محه‌مه‌د عه‌لی، لۆنی عه‌لی ئه‌نجام دا و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته كرد.
هەروەها لە درێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی محه‌مه‌د عه‌لی، داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ كۆچکردوو خواستووە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنەماڵەكه‌ی كردووه.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه محه‌مه‌د عه‌لی لای موسڵمانان، به‌تایبه‌تی لای گه‌لی توركیا جێگه‌ی خۆی هه‌بووه.
له به‌رامبه‌ردا لۆنی عه‌لی سوپاسی سه‌ركۆماری توركیای بۆ ده‌ربرینی هاوخه‌میی بۆ بنەماڵەكه‌یان كردووه.