ھەولێر
ئاژانسی ئانادۆڵو لەکاتێکدا ھەنگاودەنێ بۆ بەدەستھێنانی پێگەی یەکێک لە پێنج باشترین ئاژانسەکانی جیھان، لە ١ی ئەیلولدا زمانی کوردی وەک شەشەمین زمانی پەخش دێنێتە ریزی زمانەکانی دیکەی پەخشی ھەواڵەکان.
ئانادۆڵو دەیەوێ لەگەڵ یادی (١٠٠) ساڵەی ئاژانسەکەیدا، زمانەکانی پەخشکردنی ھەواڵ بەرزبکاتەوە بۆ (١١) زمان. کەواتە دەرکەوتنی زمانی کوردی وەک شەشەم زمانی ھەواڵ، نزیکبوونەوەیە لەو ئامانجە.
دوای ئەوەی ئاژانسی ئانادۆڵو دوو نووسینگەی لە شاری ھەولێر و سلێمانی کردەوە، ئێستا پلان دادەرێژێ بۆ کردنەوەی نووسینگەیەکی دیکە لە شاری کەرکوک.
پەخشی ھەواڵەکانی زمانی کوردی ئەم بەشانە لەخۆدەگرێ رامیاری، ئابووری، وەرزش، گەشت و گوزار، ژیان، ھونەر و کەلتوور.
ئاژانسی ئانادۆڵو ھەواڵ و دوا پێشھاتەکانی ناوچە کوردییەکان بۆ زمانەکانی دیکە وەردەگێڕێ.
http://www.aa.com.tr/kk تایبەتە بە پەخشی ھەواڵەکان بە زاری کرمانجی، http://www.aa.com.tr/ks یش تایبەتە بە پەخشی زاری سۆرانی.
تا ئەو کاتەی سیستەمەکە دەبێ بە ئابوونە، میدیاکان دەتوانن بەخۆڕایی سوود لە ھەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو وەربگرن.
ئاژانسی ئانادۆڵو بەو تایبەتمەندییانەوە کاردەکات "متمانەپێکراو، بێلایەن، چاڵاک و خێرا".
بولەند ئارینچ جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنی پەخشیکوردی لە ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "(AA) بەو کارە ھەروەک کە لە وڵاتەباڵکانیەکان و خۆڕھەڵاتی ناوەراست بە زمانی بۆشناکی و عەرەبی پەخش دەکات لەوڵاتانی دەورووبەر لەنێوان برا کوردەکانمان و خەڵکی ئەو ناوچانە پردێکساز دەکات و. بە رێگای ئەم پەخشە دەرفەتی بە دونیا ناساندنەوەی تورکیاو دەوڵەمەندییەکانی تورکیابەدەستدەھێنێت. من سوپاسی خۆم ئاراستەی ھەمو ئەو کەسانە دەکەم کە لەمپرۆژەیەدا رەنجیان داوە. بڕوام وایە کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە داھاتوو دابەھێزتر دە بێت، و سەنگی تورکیا لە دونیا دەردەخات .
ئارینچ ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا کە یەکێک لە پرۆژەکانی ئاژانسی ئانادۆڵولەچوارچێوەی سەدەمین سالەی ئاژانس ئەوەیەکە لەتەک پێنجەمین زمانی پەخش،زمانی کوردی دابنێ و گوتی "ئەم کارەی ئاژانسی ئانادۆڵو کە پەخشکردنە بەھەردوو زاری کوردی سۆرانی و کرمانجی جێگای خۆشحاڵییە".ئارینچ گوتیشی "بە پەخشی کوردیی ئاژانسی ئانادۆڵو دەزگاکانی راگەیاندنی کوردیبە تایبەتی لە وڵاتانی دەوروبەر، دەتوانن ھەواڵ لەبارەی تورکیاو جیھان بەسەرراسترین شێوە وەربگرن. لە ھەمان کات ھەواڵەکانی ئەو وڵاتانەی کەزۆربەی ھاونیشینەکانی کوردن بە رێگای ئەم پەخشە بەشێوەیەکی متمانە لەدونیا بڵاو دەبێتەوە ، ھەر سەرکەوتوو بن ".