Hatice Şenses Kurukız,Kenan Irtak,Muhammet Ali Kemal
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرایکرد وڵاتەکەی ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بە ئیندۆنێزیا کە بوومەلەرزە زیانی پێگەیاندووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هیوای لێخۆشبوونی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی بوومەلەرزە و تسونامییەکەی ئیندۆنێزیا گیانیان لەدەستداوە، خواست.
هەروەها هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەی بۆ برینداران خواستووە و رایگەیاندووە "داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو خوشک و برایانەمان کە لە ئەنجامی بوومەلەرزە و تسونامییەکەی ئیندۆنێزیا گیانیان لەدەستداوە، دەکەم و ئومێدی چاکبوونەوەی دەستبەجێ بۆ برینداران دەخوازم. سەرەخۆشی لە گەلی برای ئیندۆنێزیا دەکەم. تورکیا ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بە ئیندۆنێزیا".
ئەردۆغان پەیامەکەی بە هەردوو زمانی تورکی و ئینگلیزیی بڵاوکردووەتەوە.