Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان:
- "ئاژانسی ئانادۆڵو بە تەنها لە تورکیا نا، بەڵکو لەنێو ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان بە یەکێک لە ئاژانسە دەگمەنەکان دەژمێردرێت".
- "لەو باوەڕەدام کە ئاژانسی میللیمان لەمەودوا بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی سەرکەوتنەکانی و بەردەوام دەبێت لە بوونە دەنگی وڵاتەکەمان".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە ئاژانسی ئانادۆڵو AA ئێستا بە تەنها لە تورکیا نا، بەڵکو لەنێو ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان بە یەکێک لە ئاژانسە دەگمەنەکان دەژمێردرێت.
ئەردۆغان لە ٩٧مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵودا پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو شەنۆڵ کازانجی کرد.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵانی بەرگری میللییەوە دەستی بە خزمەتکردنی خەڵک کردووە و لە قۆناغی بوژانەوە و گەشەکردنی وڵات زانیاری راست و بێکەموکوری بۆ گەل گواستووەتەوە: "ئاژانسی ئانادۆڵو بە تەنها لە تورکیا نا، بەڵکو لەنێو ئاژانسە هەواڵییەکانی جیهان بە یەکێک لە ئاژانسە دەگمەنەکان دەژمێردرێت. بە هەواڵی راست، بێلایەن و خێرا بەردەوامە بووە و بووەتە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی هەواڵ و تایبەتمەندی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی لە بواری هەواڵ وەرگرتووە لە وڵات".
سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە نزیکەی سەد ساڵە ئاژانسی ئانادۆڵو بە نیشاندانی رۆژنامەوانی وهەواڵی نموونەیی بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونەکانی، لە پەیامەکەیدا هاتووە: "ئاژانسی ئانادۆڵو بە گونجان و گەشەکردن و خێرابوون لە گەیاندنی تەکنەلۆژی، فراوانکردنی بواری چالاکییەکان، تادێت لە دەرەوەی وڵات تۆڕی هەواڵی بەهێزتر دەبێت. باوەڕەدام کە ئاژانسی میللیمان لەمەودوا بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی سەرکەوتنەکانی و بەردەوام دەبێت لە بوونە دەنگی وڵاتەکەمان. لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنیدا پیرۆزبایی لەهەموو کارمەندانی ئاژانسی ئانادۆڵو دەکەم و لەناخی دڵمەوە سڵاویان پێ دەگەیەنم".