Sangar Hamad Azeez
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئەنجامدا.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە وەرگیراون، لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئەردۆغان و روحانی، باس لە دوایین پێشهاتی سووریا بە گشتی و غوتەی رۆژهەڵات بە تایبەتی کراوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختکرایەوە لەسەر رەوشی مرۆیی سووریا و ئاماژە بە گرنگی گەیشتی کۆمەکە مرۆییەکان بۆ سووریا و بەتایبەتی بۆ غوتەی رۆژهەڵات کرا.
ئهردۆغان و روحانى هاوڕابوون لهسهر خێراكردنى ههوڵهكان بۆ جێبهجێكردنى ئاگربهست له غوتهى رۆژههڵات.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە رۆژی ٢٥ی شوباتی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە كۆی دەنگ، بڕیاری ٢٤٠١ی تایبەت بە ئاگربەستی مرۆیی لە سووریا پەسەند كرد كە تیایدا داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات شەڕ و پێكدادانەكان بۆ ماوەی یەك مانگ لە سووریا رابگرن، هەروەها داوای هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر غوتەی رۆژهەڵات و ناوچەكانی دیكەی سووریا لە لایەن رژێمەوە دەكات.