Mazın Asad
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئەڵمانیا، فرانک واڵتەر شتاینمایەر ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شتاینمایەر ئەنجام دا.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان زانیاری لەبارەی لووتکەی سۆچی لە نێوان تورکیا، رووسیا و ئێران دا بە شتاینمایەر
ھەر لە پەیوەندییەکە ئاماژە بە دوا پێشھاتەکانی سووریا کرا و تیایدا ئەردۆغان رایگەیاند بە ئامانجن لە ئێستادا ھەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە سووریا چڕکردووەتەوە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بە جۆرێک گشت سوورییەکان تیایدا بەشداربوون بە بە بە ئازادی، دادپەروەری و شەفافی بەڕێوە بچێت.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە جێبەجێکردنی قۆناغی سیاسی لە سووریا بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە بە رابەرایەتی گەلی سووریا لە ژێر رۆشنایی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگی خۆی ھەیە.
ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا کە بڕیارە لە سۆچی ساز بکرێت، جێگرەوەی دانوستانەکانی جنێڤ نییە، بەڵکو تەواوکەرییەتی و راشیگەیاند کە رێکخراوانی تیرۆریستی کۆنگرەکەدا بەشدار نابن.
ئەردۆغان و شتاینمایەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان کرد و ھەردوو سەرۆک ئاماژەیان بە گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا کرد. لەوبارەیەوە ئەردۆغان و شتاینمایەر بە پێویستیان زانی ھەنگاوی ھاوبەرامبەر بنرێت.