Abdullah Shukur
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ ئێوارە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، ھەردوو سەرۆک لەبارەی ئاگربەستی سەرتاسەری سووریا و دواپێشھاتەکان ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان کردووە.
ئەردۆغان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی پوتین کرد بەھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی رووسی لە دەریای رەش.
راشگەیەنرا کە لەکاتی ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە سەرۆکی کازاغستان نورسوڵتان نازاربایڤ ئامادەبووە.