Kaan Bozdoğan
03 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2026
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری توركیا، لهو پهیوهندییه تهلهفۆنيیهدا سهركردهكان پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ڕووسیا، پرسە هەرێمی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کردووه.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا هێرشەکان بۆ سەر ئێران و، وەڵامدانەوەکانی ئێرانیش بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە پەسەند ناکات و، بهردهوامه له دیدار و كۆبوونهوهكانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان له پێناو بهرقهرار كردنی ئاشتیی و سەقامگیریی بۆ ئەوەی جەنگەکە زیاتر لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت.
ههروهها سهركۆمار ئەردۆغان باسی لهوه كرد پێویستە ڕێگریی لە سیاسەتە شەڕانگێزەکانی حکوومەتەکەی (سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین) ناتانیاهو لە تەواوی ناوچەکەدا بكرێت، جهختیشی كردهوه لهوهی كه ڕێگە بە هەنگاوهكانی ئیسرائیل بۆ تێکدانی پێگەی قودس نادرێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە لە نزیکەوە چاودێریی دوایین دۆخی سووریا دەکات و، هەر هەنگاوێک کە سەقامگیری لە سووریا بەهێز بکات لە بەرژەوەندیی هاوبەشی تورکیا و ڕووسیایە و، جەختی لە گرنگیی نەخستنە مەترسی دەستکەوتەکانی له سووریا کردەوە.
هاوكات سهركۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد گرنگە هەوڵەکانی تورکیا بۆ گەیشتن بە ئاشتیی لە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا پەکنەخرێن و، گوتی: "تورکیا ئامۆژگاریی هەموو لایەنەکان دەکات لەو هەنگاوانە دوور بکەونەوە کە دەبنە هۆی زیادبوونی گرژییەکان".
سهركۆمار ئهردۆغان ئهوهیشی خستهڕوو كه هێرشکردنە سەر کەشتییە مەدەنییەکان لە دەریای ڕەش زیان بە ژینگەی سەقامگیری دەگەیەنێت و، پێویستە جەنگی ئێران بوارێکی نوێی پێکدادان لە قەیرانی ڕووسیا-ئۆکراینا-دا دروست نەکات.