چالاكی "دیداری گه‌ل"ی هه‌ده‌په
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌لـلی: "(هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ی حوزیران له توركیا) ده‌بێت ئه‌و هه‌له هه‌ڵبسه‌نگێنین، به‌ڵام كاتێک هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین ده‌بێت زۆر روون قسه‌بكه‌ین له‌وه‌ی كه چی ده‌كه‌ین.
Hatay
هاتای - AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌لـلی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مانیی توركیا كه بڕیاره 24ی حوزیران به‌ڕێوه‌بچێت، رایگه‌یاند "ده‌بێت ئه‌و هه‌له هه‌ڵبسه‌نگێنین به‌ڵام كاتێک هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین ده‌بێت زۆر روون قسه‌بكه‌ین له‌وه‌ی كه چی ده‌كه‌ین. ده‌توانین له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبین، ئێمه به باوه‌ڕبوون به‌وه كه‌وتووینه‌ته‌ڕێ".
له‌چوارچێوه‌ی "دیداری گه‌ل"، سەزایی ته‌مه‌لـلی له شارۆچكه‌ی ده‌فنه سەر بە پارێزگای هاتای گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد كه ده‌سه‌ڵات وڵاتی كردووه‌ته وێرانه و ئێمه‌ش به‌و خه‌باته‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ین خوازیاری نه‌هێشتنی ئه‌و وێرانه‌یه‌ین.
سەزایی ته‌مه‌لـلی باسی له‌وه كرد كه 24ی حوزیران هه‌لێكی گه‌وره‌یه بۆ خۆیان و گوتی: "ده‌بێت ئه‌و هه‌له هه‌ڵبسه‌نگێنین، به‌ڵام كاتێک هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین ده‌بێت زۆر روون قسه‌بكه‌ین له‌وه‌ی كه چی ده‌كه‌ین. ده‌توانین له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبین، ئێمه به باوه‌ڕبوون به‌وه كه‌وتووینه‌ته‌ڕێ".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌لـلی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای كۆنگره‌كانی 2018 له خه‌باتی ژنان له 8ی ئاداردا و له نه‌ورۆز و 21ی ئاداردا ئه‌و هێزانه‌یان نیشانداوه.
سەزایی ته‌مه‌لـلی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه سه‌رله‌نوێ له یەکی مایسدا هێزه‌كانیان له مه‌یدان و گۆڕه‌پانه‌كاندا نیشانده‌ده‌ن و گوتی: "ئه‌وانه‌ی له توركیادا خه‌باتی كار و زه‌حمه‌ت ده‌كه‌ن، چینی كرێكاری توركیا، گه‌لانی توركیا، له ١ی مایسدا هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه. له راستیدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نیشانه‌یه‌كه كه چۆن ئه‌و خه‌باتانه درێژه پێ بدرێت".
هاوكات هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌لـلی ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی حكوومه‌ت گرت له‌باره‌ی سووریا و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته گه‌لانی سووریا بڕیار له‌سه‌ر داهاتوویان بده‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن