Tevfik Durul,Hemın Othman Mohammed
11 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند کە بڕیاری په‌رله‌مانی ئیتاڵیا كه تیایدا داوا له حكوومه‌ت دەکات رووداوه‌كانی 1915 وه‌ك "به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی" بناسێنێت "له جێی نه‌بووە".
له تویتێكیدا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "وه‌ك هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كه مێژوو به سیاسیی ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئیتاڵیاش له جێی نه‌بووە. جێگه‌ی قبووڵکردن نییه پارتی لیگای دوژمنی بیانی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا بكاته ئامڕازێك و به‌كاری بهێنێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا".
پیشنیازهكه كه داوا له حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی ئیتاڵیا ده‌كات "به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی به فه‌رمی بناسێنێت و له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تییدا به‌رگری لێ بكات" به 382 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 43 ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سه‌ندكرابوو.