Yusuf Aydın Deniz
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
ئیستانبوڵ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا ده‌ریكردووه هه‌ڵه‌یه. پێویسته هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره نیشان نه‌ده‌ین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هەروەها رایگەیاند "له‌م دوایانه‌دا له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا به‌تایبه‌تی له كۆمكاری عه‌ره‌بیدا پێویسته به‌ڕوونی بگوترێت، له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێک دوودڵی و ته‌نانه‌ت هه‌نگاو بۆ دواوه ده‌بینین. ده‌بینین ژمارەیەک وڵات كه سڵ له ئه‌مریكا ده‌كه‌نه‌وه له به‌رگریكردن له دۆزی فه‌ڵه‌ستیندا هه‌نگاویان بۆ دواوه ناوه. ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه. مێژوو و ئوممه‌ت له‌وه خۆشنابن. با ئه‌و وڵاتانه فشار نه‌خه‌نه سه‌ر ئوردن و فه‌ڵه‌ستین-یش. ئه‌گه‌ر هیچ كه‌سێك به‌رگری له دۆزی فه‌ڵه‌ستین ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له بابه‌تی قودسدا هه‌مووان بێده‌نگبن توركیا بێ ده‌نگ نابێت، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رگریكردن له دۆزی فه‌ڵه‌ستین".