Abdullah Shukur
04 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵو لەبارەی جێبەجێکردنی نەخشە رێگاکە گوتی: " رۆژێکی دیاری کراو ھەیە. لەم گۆڕەپانە بە پشت بەستن بە ھەنگاوەکان باس لە کەمتر لە شەش مانگ دەکەین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لێدوانی پێشکەش بە رۆژنامەنووسان کرد.
چاوشئۆغڵو گوتی: "ئیدی پێویستە ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێمە قۆناغی فڕێدانی تۆپ بۆ یاریگای بەرمبەر وازبێنێت. سووریا ھەنگاوێکی گرنگی ئەمەیە".
چاوشئۆغڵو باسی لە دەرکردنی پەکەکە/یەپەگە لە منبج کرد و گوتی: "پێش ھەموو شتێک بۆ دەرپەراندنی پەکەکە/یەپەگە لە منبچ کار لەسەر نەخشە رێگایەک دەکەین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵو لەبارەی جێبەجێکردنی نەخشە رێگاکە گوتی: " رۆژێکی دیاری کراو ھەیە. لەم گۆڕەپانە بە پشت بەستن بە ھەنگاوەکان باس لە کەمتر لە شەش مانگ دەکەین".
چاوشئۆغڵو زیاتر گوتیشی: " لەبارەی (F-٣٥) پێمان راگەیاندوون زمانی ھەڕەشەی کۆنگرێسی ئەمریکا قبوڵ ناکەین".
مەولود چاوشئۆغڵو راشیگەیاند کە تورکیا ھەوڵی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی منبج دەکات و گوتیشی: "ھەوڵدەدرێ بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانەی بە ھۆی گوشارەکانی پەکەکە/یەپەگە لە منبج ھەڵاتوون".
چاوشئۆغڵو راشیگەیاند: "ھەروەکو پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، دەور تەسلیمی F-٣٥ لە ٢١ی حوزەیران ئەنجام دەدرێ. لەمبارەیەوە ھیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نییە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵو، ئاشکراشی کرد کە بە ھاوتا ئەمیکییەکەی مایک پۆمپیۆ رایگەیاندووە کە ئێف بی ئای لە بابەتی لێکۆلینەوەکان لەبارەی فەتۆ زۆر جددین".