Mehmet Şah Yılmaz
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى دەرەوەى توركيا، مەولود چاوشئۆغڵو، پەيوەندييەكى تەلەفۆنيى لەگەڵ نوێنەرى باڵاى پەيوەندييەكانى دەرەوە و سياسەتى ئاسايشى يەكێتیى ئەورووپا، جۆزێپ بۆرێل ئەنجامدا.
بهگوێرەى ئەو زانيارييانەى لە سەرچاوە ديپلۆماتييەكانەوە دهستكهوتوون، لە ميانى پەيوەندييەكەى چاوشئۆغڵو و بۆرێل-دا، تاوتوێى دۆخى رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست كراوە.