كاستهمۆنو
بۆ رێزگرتن له‌تاڵه مووی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كه لهمزگهوتهكهیان دانراوه، دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی (یه‌نی محه‌له) له‌شارۆچكه‌ی (ئینه‌بۆڵو) له‌ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌نده‌كانیان ده‌هۆڵ و زوڕنا لێناده‌ن.
چوار ساڵه دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه پێڕه‌و له‌و بڕیاره ده‌كه‌ن و ده‌ستبه‌رداری نه‌ریتێكی سه‌دان ساڵه‌ی خۆیان بوون.
ئه‌حمه‌د روزگار كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی مزگه‌وتێكی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه دروستكردووه گوتی " تاڵه مووی پێغه‌مبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌قفی (عه‌زیز محه‌مه‌د هودایی) له‌ساڵی 2009 پێشكه‌ش بهمزگهوتهكهمان كراوه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یش بۆ رێزلێنان له‌و ئه‌مانه‌ته پیرۆزه، بڕیاریانداوه لهزهمانهوهندهكانیاندا ده‌هۆڵ و زوڕنا لێناده‌ن ".
موفتی شارۆچكه‌ی ئینهبۆڵۆ (محه‌مه‌د ئۆزۆن) گوتی" هاوشارییهكانمان بۆ ڕێزلێنان له پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێ) ئه‌و بڕیاره‌یان داوه، هیوادارین ببێته نموونه بۆ شوێنه‌كانی دیكه".