ئه‌سته‌نبوڵ
عه‌بدوڵڕه‌حمان دڵپاكی ڕۆنامه‌نوس به ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگه‌یاند كه بڕیاره‌كه هیچ موفاجه‌ئه‌یه‌كی تیانیه و هه‌موومان چاوه‌ڕێمان ده‌كرد و ووتیشی : بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی كه خۆی به ڕۆژنامه‌نوس دانابوو و له‌و كه‌یسه‌دا تێوه‌گلابوو ده‌ركه‌وت كه ڕۆژنامه‌نوس نه‌بووه, هاوكات ئه‌وانه‌ی خۆیان به سه‌ربازی پله باڵا ده‌ناساند ته‌نیا سه‌رباز نه‌بوون و كاره‌كانیان به‌كارهێناوه بۆ مه‌به‌ستی تر . له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزای زۆر به سه‌ر تۆمه‌تباره‌كانی ئه‌و كه‌یسه‌دا دڵپاك ئاشكرای كرد , كاتێك تۆ باس له كودهتاو به‌كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ له‌ناوبردنی خه‌ڵك ده‌كه‌یت ,هیچ گران نیه كه چه‌ندین ساڵ سزای تاوانباران بده‌یت و ووتیشی له دوای ئه‌و بڕیاره‌ی دادگاوه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه دۆخی توركیا به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چێــت.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌ونی ئۆزگیورهل نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس بڕیاره‌كه‌ی دادگای به بڕیارێكی ته‌واو ڕاست له‌قه‌ڵه‌مدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه كوده‌تایان ئه‌نجام داوه .
هاوكات پرۆفیسۆڕ دكتۆر محهمهح ئاڵتان مامۆستا له زانكۆی ئه‌سته‌نبوڵ دادگای كردن و سزادانی تاوانبارانی كه‌یسی ئه‌رگه‌نه‌كۆنی به سه‌ره‌تایه‌كی نویێ بۆ دیموكراتیزه بوونه‌وه‌ی دۆخی توركیا وه‌سف كرد له دوای كوده‌تای 12 ی ئه‌یلوله‌وه دروست بوو بوو له توركیا و وتیشی كاتێك دادگا باڵا ده‌ست ده‌بێت و سزای تاوانباران ده‌دات له هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بن ئه‌وا نیشانه‌ی به زیاتر دیموكراتیزه‌بوونی ووڵات ده‌رده‌خات .