Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەگەڵ ئەو ئەنجوومەن (موختاران)ەدا کۆبوویەوە کە لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، ماردین، سیواس، بوردور، گیرەسون، یۆزگات، کۆنیا، ئەرزینجان، باتمان، کرشەهیر، عوسمانیە، زۆنگوڵداک، ئیزمیر، ساکاریا، ئورفا و مێرسینەوە هاتبوون.
سەرەتا ئەردۆغان، سەبارەت بە گوتەکانی کڵچدارئۆغڵو لەبارەی وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی تورکیا سەما رەمەزانئۆغڵو: "ویستی لەسەر حسابی ئۆپۆزسیۆن سیاسەت بکات. لە ئێستادا لە بەندینخانە باجی کارەکانی دەداتەوە، باشە چی لە پێشینەی سیاسییەکەی دەکەن. ئەوان بەردەوام کارەکانی ئەو گەورە دەکەن زێدەرۆیی دەکەن. گوتەکانی زیادەن و فزولی و بێ سوودن وەک خۆی. ئەو بەڵایە بەسەر پارتەکەشیەوە".
لەبارەی توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی ژمارەیەک شار‌و شارۆچکەی باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا ئەردۆغان گوتی: "ئه‌وانه‌ی واده‌زانن به گرتنه ئامانجی یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌له‌كه‌مان گۆشه‌گیرمان ده‌كات، با ته‌ماشایه‌كی ژێر ئه‌و خاكه بكه‌ن كه پێی پیادا ده‌نێن. ژماره‌یه‌كی زۆر غافڵ ده‌بینن كه به هه‌مان نیازه‌وه كه‌وتبوونه رێ، به‌ڵام وه‌ك خۆیان شكستیان هێناوه. ره‌نگی ئاڵاكه‌مان له خوێنی شه‌هیده‌كانمانه‌وه دێت. ئه‌وانه‌ی وابیردكهنهوه ئه‌و پارچه پهڕۆیانهیان له جێگه‌ی ئاڵاكه‌مان هه‌ڵی دەكه‌ن، ته‌نیا ده‌توانن بیكه‌نه كفن بۆ خۆیان".
دواتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە دۆخی مرۆیی لە سووریا رایگەیاند: "ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە چەکی ئاسایی کوژران لەو وڵاتە تاوەکو ئێستا ٥٠٠ هەزار دەبێت، هەر چ جۆرە چەکێک بێت کە بەکاری دەهێنن گرنگ ئەوەیە کە دەرئەنجامەکەی کوشتن دەبێت، چ جیاوازییەکی هەیە چەکی کیمیاویی بێت یا چەکی ئاسایی؟ ئایا پێویست ناکات ئەو ستەمکارە ببەینە دادگای نێودەوڵەتی لاهای؟ پێویستە ئەو ببرێتە لاهای. هەر چییەک بێت با باجەکەی وەربگرێت. ئەو کابرایە بە دڵی خۆی لەو دونیایەدا دەگەرێت. بە دڵنیایەوە چووەتە رووسیا ئەوە بابەتێکی دیکەیە. بەڵام دەتوانێت تا لای نوێنەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بچێت. هێشتا لەوێ گوێی بۆ دەگرن".