موغڵا
لە شارەدێی ئۆرتەجەی سەر بەپارێزگای موغڵا ژنێک بەتفەنگی ڕاو مێردەکەی خۆی دەکوژێ.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبارەی ڕووداوەکەوە دەست کەتوون، لە گوندی (ئێکسیک) دەمەقڕە دەکەوێتە نێوان ژن و مێردێکەوە، بەھۆی بوونی تفەنگی ڕاو لە ماڵەکەیاندا، ژنەکە بە تفەنگەکە مێردەکەی دەکوژێ.
پۆلیسی شارەدێکە ڕایگەیاندووە تائێستا نازانرێ لە دەمەقڕەی نێوان ئەو دوو ھاوسەرەدا چی ڕوویداوە.
دوای ڕووداوەکە خەڵکی گوندەکە پۆلیس ئاگادار دەکەنەوە، بەڵام بەھۆی لەبەرچوونی خوێنێکی زۆر پیاوەکە گیان لەدەست دەدا.
دواتر ژنەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەبرێـت بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت، تەرمی پیاوەکەیش لەلایەن پۆلیسی پزیشکیی موغڵەوە دەبرێت بۆ مەیتخانە.