Muhammet Ali Kemal
29 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2016
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تی فه‌رمانگه‌ی چالاکییه تایبه‌ته‌کانی کرد و ژماره‌یه‌ک روونکردنه‌وه‌ی دا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا، رایگه‌یاند ''له به‌ربانگێکی ره‌مه‌زاندا گوتبووم، 'له‌وانه‌یه ناپاکه‌کان له‌ناوماندا بن. با ئه‌م ناپاکانه نه‌بنه هۆی تۆقاندنی ئێمه'. سه‌ره‌نجام ئه‌و ناپاکانه هاتن و له‌ڕێگه‌ی بۆردومانکردنی باره‌گای چالاکییه تایبه‌ته‌کانه‌وه 50 برایان شه‌هید کردین. به‌ڵام ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ناپاکییه‌ی کردوویانه یاد ده‌کرێنه‌وه و شه‌هیده‌کانمان هه‌رگیز له‌یاد ناکرێن. ئه‌وان وه‌ک بنیاتنه‌رانی ئه‌م نیشتمانه یاددهکرێنهوه''.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''به‌داخه‌وه که‌سێک له ئه‌مریکا که هاوکات له پێگه‌یه‌کی گرنگدایه که جه‌نه‌راڵ یان ئه‌دمیراڵه دێت و ده‌ڵێت 'ئه‌وه‌م بینیوه و بیستووه که ژماره‌یه‌ک له‌و فه‌رمانده باڵایانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو، خراونه‌ته زیندانه‌وه'. مرۆڤ ده‌بێت که‌مێک بێزار بێت، ئایا ئه‌مه مافی تۆیه بڕیار له‌م باره‌یه‌وه بده‌یت؟ تۆ کێیت؟ جارێ ده‌بێت سنووری خۆت بزانیت، خۆت بناسیت. تۆ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بێیت و سوپای ئه‌م گه‌ل و ده‌وڵه‌ته بکه‌یت که له‌پێناوی دیموکراسیدا کوده‌تایه‌کیان تێکشکاند، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌چیته به‌ره‌ی کوده‌تاچییان. کودهتاچییهکه له وڵاته‌که‌ی تۆدایه. ئێوه له وڵاته‌که‌ی خۆتاندا به‌خێوی ده‌که‌ن. هه‌رگیز ناتوانن باوه‌ر به میلله‌ته‌که‌م بهێنن. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بینایه‌وه که ده‌یبینین، ئه‌و وێرانکارییه‌یان ئه‌نجام دا. بیرتان نه‌چێت باشتر له‌وه بنیات ده‌نێینه‌وه. ئینشائەڵڵا له‌جێگه‌ی ئه‌وه بینایه‌کی جوانتر، شاکارێکی گه‌وره‌تر له کورتترین ماوه‌دا درووست ده‌که‌ین''.