Abdullah Shukur
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند : "ئیدانەی پەسندکردنی ئەو پڕۆژە یاساییە لە لایەن پەرلەمانی ئیسرائیلەوە دەکەین کە دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆ دەدات مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی ئەو کەسانە ھەڵبوەشێنێتەوە کە تۆمەتبار دەکرێن بە تێوەگلان بە کاری تیرۆریستی یان تێکدانی ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئیدانەی پەسندکردنی ئەو پڕۆژە یاساییە لە لایەن پەرلەمانی ئیسرائیلەوە کردووە کە دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆ دەدات مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی ئەو کەسانە ھەڵبوەشێنێتەوە کە تۆمەتبار دەکرێن بە تێوەگلان بە کاری تیرۆریستی یان تێکدانی ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل ".
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "لە کاتی داگیرکردنی قودسی رۆژھەڵات لە ساڵی ١٩٦٧وە تاکو ئێستا مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ھەزاران فەڵەستینی لە قودس ھەڵوەشاوەتەوە. ئەو ھەنگاوەی ئیسرائیل رەت دەکەینەوە کە بەبێ گوێدانە بە مافی مرۆیی فەڵەستیینییەکان، بە مەبەستی چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای قودسی رۆژھەڵات گرتووەتەبەر".
پەرلەمانی ئیسرائیل ئەو پڕۆژە یاسایەی پەسند کردبوو کە دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی لەلایەن وەزیری ناوخۆ بۆ ئەو فەڵەستیانەی قودس دەدات کە پەیوەندیان بەو گروپانەوە ھەیە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە "گرووپی تیرۆریستی" ناسراون.
ئەمە بۆ سێیەم جارە ئەم پڕۆژە یاساییە لە لایەن پەرلەمانی ئیسرائیلەوە پەسەند دەکرێت و وەک یاسا دەرکرا.